خشتەی مووچەی مانگی چواری سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان راگەیێندرا
- Admin
- Jun 7, 2017
- 2 min read

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی چواری سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و، مووچەیەکی خانه‌نشینان و شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و، زیندانیانى سیاسى و كه‌مئه‌ندامانی راگەیاند. 1- رۆژى سێشه‌ممه 6/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت. 2- رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 7-8/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت. 3- رۆژانى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 10-11/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت. - فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى. - فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن. - ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش . 4- رۆژى دووشه‌ممه 12/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌شده‌كرێت. 5- رۆژى سێشه‌ممه 13/6/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت. - وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. - ده‌زگاى مین. - دیوانى چاودێرى دارایی. - ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ. - ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم. - ده‌سته‌ى ژینگه. - ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان. - ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى. - كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان. 6- رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 14-15/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت. 7- رۆژانى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 17-18/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی و مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت. - وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى. - وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى. - وه‌زاره‌تى كاره‌با. - وه‌زاره‌تى گواستنه‌وە و گه‌یاندن. - وه‌زاره‌تى پلان دانان. 8- رۆژى دووشه‌ممه 19/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4 ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌شده‌كرێت. 9- رۆژى سێشه‌ممه 20/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت. 10- رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 21-22/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت. - وه‌زاره‌تى ناوخۆ. - وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى. - وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان. - وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان. - فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى. - مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى. 11- رۆژى شه‌ممه 24/6/2017، مووچه‌ى مانگى 4ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت. - وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، - وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن. - وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو. - وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار. - وه‌زاره‌تى داد. -ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى. - سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم. - سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان. - سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران.
Comments