كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی كەمدەكات
- Admin
- Jun 7, 2017
- 1 min read

ێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، پێدانی كارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان لە وەرزی هاویندا كەمدەبێتەوە. لەئێستادا رۆژانە لەنێوان 10 بۆ 12 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێت بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەپێی پێشبنیەكانی وەزارەتی كارەبا لە هاوینی ئەمساڵدا پێدانی كارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان كەم دەبێتەوە.ئومێد محمد بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم بەخەندان-ی راگەیاند، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی هاویندا بە هاوڵاتیان كەم دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو زیادبونی خواستی هاوڵاتیان لەسەر بەكارهێنانی كارەبا.ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 500 بۆ دوو هەزار و 600 مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام خواستی هاوڵاتیان لە سەر بەكارهێنانی كارەبای لەسەروی چوار هەزار مێگاواتەوەیە، "بەرهەمهێنانی كارەباش جێگیرەو ناتوانیین زیادی بكەین ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە". بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم وتیشی، "پێشتر پڕۆژەی دانانی بیست ئەمپێری بۆ هاوبەشەكانی كارەبا بڕیاربوو جێبەجێبكرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی بودجەی پێویستەوە پڕۆژەكە نەماوەو لەكاتی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتیمانیدا كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان جێگەی دەگرێتەوە.بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبا، ژمارەی هاوبەشەكانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان ئێستا زیاتر ملیۆنێك و 400 هەزار هاوبەشەو بڕی بەرهەمی كارەبا لە ئێستادا 2800 مێگاواتە و زۆرترین خواستیش لە زستانی ساڵی پاربووە كە گەیشتوەتە 6000 هەزار مێگاوات.وەزارەتی كارەبا خاوەنی 24 یەكەی كارەبایە، 12 وێستگەیان بە گازی سروشتی كاردەكەنو 12 وێستگەشیان بەگازوایل، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەدوو ساڵی رابردوودا، تەنیا دوو لەو وێستگانە كاردەكەن كە پێویستیان بەگازوایلەو ئەوانیش، لەدهۆكن كە رۆژانە پێویستیان بەیەك ملیۆن و 700 هەزار لیتر گازوایل هەیە.پێشتر وەزارەتەكە پلانی دانابوو لەماوەی دووساڵدا هەموو وێستەگەكانی كارەبا لە گازوایلەوە بگۆرێت بۆ گازی سروشتی، بۆ ئەوەی خەرجی و تێچونی ئەو وێستگانە كەمبكاتەوە، بەڵام هێشتا بەتەواوی جێبەجێنەكراوە.
Comentários