چوار رۆژه كچێك بێسه‌روشوێنه
- Admin
- Jun 7, 2017
- 1 min read

كچێكی ١٥ ساڵان به‌ناوی لینا وه‌لید عه‌باس، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حسینیكی ناوه‌ڕاستی زاخۆ، ماوه‌ی چوار رۆژه بێسه‌روشوێنه و باوكیشی "تا ئێستا هیچی له باره‌وه نازانین و هیچ هه‌واڵێكی كچه‌كه‌مان نییه".
وه‌لید عه‌باس، باوكی لینا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌كو نه‌ریتێكی مانگی ره‌مه‌زان، شه‌وانه منداڵه‌كان ده‌چنه ده‌ره‌وه و تا دره‌نگانێكی شه‌و له ده‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه.
باوكی لینا ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌مان تا كاتژمێر ١:٣٠ خووله‌كی شه‌وی هه‌ینی، رێكه‌وتی ٢/٦ له به‌رده‌رگای ماڵه‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زانیمان ون بوو، ئه‌و شه‌وه‌ش تا به‌یانی به‌دوایدا گه‌ڕاین نه‌ماندۆزییه‌وه و تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێكی نییه".
باوكی لینا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان له بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایان تۆماركردووه و دادگاشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وانیش هیچ سه‌ره‌داوێكییان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
وه‌لید عه‌باس راشیگه‌یاند، ئه‌وان گومانییان له كه‌س نییه و هیچ كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، تاكو گومانی رفاندنی كچه‌كه‌یان لێبكه‌ن
.
Comments