ڕاپۆرتێک لەسەر بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە سنوری هەڵەبجە
- Admin
- Jun 6, 2017
- 1 min read
كه جام پڕبوو، ئیتر به‌شێك له شیرى ئاژه‌ڵه‌كان به ئاماده‌كراوى یان هه‌ر به‌شیرى ده‌برێت بۆ لاى فرۆشیارى به‌رهه‌مه سپیاییه‌كا
.
کاتێکیش وه‌رزى هاوین هات له هه‌ڵه‌بجه بازاڕى ماست و دۆ و په‌نیرى و قه‌یماخ و به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ى شیر زیاد ده‌كات.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكى له‌م وه‌رزه‌دا حه‌زى زۆرى بۆ به‌رهه‌مى خۆماڵى شیره‌مه‌نیه‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كانیش كه گیاى به‌هار بوو به پوش، ئه‌وانیش شیریان كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش واى كردوه به‌رهه‌مى سپیایى ئه‌م ئاژه‌ڵانه له‌بازاڕ به‌گرانتر بفرۆشرێت.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى ڤێتێرنه‌رى هه‌ڵه‌بجه له‌سنوره‌كه‌دا، نزیكه‌ى ١٢٥ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ و ڕه‌شه وڵاخ هه‌یه، و٤ پڕۆژه‌ى گاوداریش بۆ به‌رهه‌م هێنانى شیر دروست كراون، ڕۆژانه‌ش خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان به‌هه‌زاران لیتر شیر و دۆ و به‌سه‌دان كیلۆ ماست و په‌نیرى و قه‌یماخ و به‌رهه‌مه‌كانى تر‌ى سپیایى ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمه‌وه.
Comments