ئایدن مه‌عروف بۆ خه‌ندان: له لیژنه‌كانی ریفراندۆم كورسی بۆ گۆڕان و كۆمه‌ڵ دانراوه
- Admin
- Jun 7, 2017
- 1 min read

ئایدن مه‌عروف سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، له‌و لیژنانه‌ی كه بڕیاری پێكهێنانیان دراوه بۆ ریفراندۆم كورسی بۆ هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دانراوه. مه‌سعود بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتن و بریاریاندا رۆژی 25 ئه‌یلول پڕۆسه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت. ئایدن مه‌عروف كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد به خه‌ندانی راگه‌یاند "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له رۆژی 25 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ". وتیشی كه له‌هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به پێكهێنانی سێ لیژنه بۆ ریفراندۆم، یه‌كێكیان ئه‌نجومه‌نێكی باڵایه‌و له‌لایه‌ن بارزانی یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاتی دراوسێ و ئیقلیمی پێكده‌هێنرێت. له‌كۆبوونه‌كه‌دا بڕیار دراوه هەتا 12ـی 6ـی 2017 پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەیه‌كی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن. ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌ندامانی لیژنه‌كان له پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌و پێكهاته‌كان ده‌بن و كورسی بۆ هه‌ریه‌كه له گۆڕان و كۆمه‌ڵیش دیاریكراوه كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون. به‌وته‌ی ئایدن مه‌عروف، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه نوێنه‌ری خۆیان بۆ لیژنه‌كان دیاری نه‌كه‌ن، پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت "به‌ڵام به‌و فراوانییه نابێت و وه‌كو پێویست پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت". به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له ئه‌مڕۆوه هەتا كاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لایەنەكان كار بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان ده‌كه‌ن ئەوەش لەپێناو بەدەستهێنانی كۆدەنگیی نیشتیمانی. سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی وتی "به‌بێ په‌رله‌مان هیچ شتێك ناكرێت. په‌رله‌مانیش كارانه‌كرێته‌وه هه‌ندێك لایه‌ن سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ، به‌ڵام به‌بێ په‌رله‌مان ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی نابێت، هه‌ڵبژاردنیش چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو كێشه‌كانی ناوخۆ".
コメント