ئەوکەسەی لای "بەردە رەشەکەی" کەعبە دانراوە ئیشی چییە؟
- Admin
- Jun 7, 2017
- 1 min read

بەردە رەشەکەی کەعبە بەردەوام پاسەوانی لێیەو کاری ئەو تەنها لەنێو مەککەی پیرۆزدا لە تەنیشت ئەو بەردە رەشەوەیە، کاری خۆی دەکات لەکاتی تەواف و لەدوای تەواف.ئەو کەسەی ئەرکی پاراستنی بەردە رەشەکەی کەعبەیە، دەبێت ئاگاداری ئەو کەسانە بێت کاتێک دێن تەواف دەکەن و رێکیان دەخات و کارئاسانییان بۆ دەکات، چونکە ئەگەر کەسێک نەبێت لەوێدا تەوافەکە قەرەباڵغییەکی زۆری تێدا دروست دەبێت و رەنگە هەموو کەس دەستی بەو بەردە رەشە نەگات.لەدوای کۆتاییهاتنی تەوافەکەش ئەو کەسە ئەرکی پاککردنەوەی بەردە رەشکەو سڕینەوەیەتی.سامح سەلمای وتەبێژی ئاسایشی ناو کەعبەی پیرۆز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سعودیە وتوویەتی "ئەو کەسەی ئەرکی پاراستنی بەردە رەشەکەیە جگەلەوەی سەردانیکەران رێکدەخات، لەهەمانکاتدا ئەمنیەتی ئەو ناوچەیەش دەپارێزێت و رێگای دروستیان پێدەڵێت بۆ ئەوەی روو لە بەردە رەشەکە بکەن و گۆڕەپانی فراوان بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات کە دەگەنە ناوچەکە".لەلایەکی ترەوە ئەو کەسانەی دەبوورێنەوە یان دەکەون یان ماندوو دەبن، دەستبەجێ فریایان دەکەوێت و بەهانایانەوە دەچێت.هەموو سەری کاتژمێرێکیش ئەو پاسەوانانە دەگۆڕدرێن، بۆ ئەوەی بە تەرکیزێکی باش و توانایەکی بەهێزەوە کۆنترۆڵی سەردانیکەران بکەن و ماندوو نەبن.
Comments