تورکیا لە بارەی ریفراندۆمی هەرێم هۆشداریدایە هەرێم
- Admin
- Jun 9, 2017
- 2 min read

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان بە "هەڵەیەکی گەورە" دادەنێت و رایدەگەیێنێت: "لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق‌داین". وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی بڕیاری گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیێنێت: "ماوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كورد له باكووری عێراق سه‌رقاڵی پلان داڕشتنن بۆ ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی. حكومه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نیگه‌ران و بۆچوونی خۆمان له‌مباره‌یه‌وه هه‌م به به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و هه‌م به به‌رپرسانی هه‌رێمی كورد له باكووری عێراق له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاواز و له پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه راگه‌یاندووه". وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها رایدەگەیێنێت: "جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه له سوودی عێراق نابێت و له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت مه‌ترسی زۆر دروستده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه". لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باس لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک کراوە و تێیدا هاتووە: "هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونه‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڵسا به‌نانه‌وه‌ی كێشه به‌هه‌ڵدانی ئاڵای هه‌رێمی كورد كه هه‌وڵێك بوو بۆ گۆڕینی پێگه و دیموگرافیای كه‌ركووك بێ گوێدانه به‌ر بۆچوونی پێكهاته جیاوازه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه و ئه‌وساش نیگه‌رانییه‌كانی خۆشمان راسته‌وخۆ پێیان راگه‌یاند". وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باس لە هۆشداریی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر ئەنجامنەدانی گشتپرسی و رایدەگەیێنێت: "وێڕای هۆشداریی و ئاماژه‌كانمان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كورد له باكووری عێراق كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیاریاندا رۆژی 25ی ئه‌یلوول 2017 گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن. پێمانوایه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی جێگیر و نه‌گۆڕی توركیا له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی خاكی عێراق ده‌كات و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت. چونكه فاكته‌ری خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری و ئارامی و ئاشتی به‌دیده‌كات". لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "به‌له‌ناوچوونی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه ته‌نگی به‌عێراق و عێراقییه‌كانه‌وه چنی، ئیدی له دوا قۆناخه‌كانیدایه و دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌دات و به‌یه‌كجاره‌كی كۆتایی پێدیت ، كاتی ئه‌وه‌شه عێراقییه‌كان یه‌كگرتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی به‌هێزی ده‌وڵه‌تبوون و دامه‌زراوه‌بوون پێكبهێنن ، ئه‌و خه‌باته‌ی كه هه‌موو لایه‌نێكی عێراقی دژ به‌داعش ئه‌نجامیدا نموونه‌ی قاره‌مانێتییه‌كی بێ وێنه‌بووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش سه‌قامگیری دابین ده‌كرێت".
Comments