كۆمسیۆن: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌بایۆمه‌تری خۆی تۆمارنه‌كات مامه‌ڵه‌كانی رایی ناكرێت
- Admin
- Jun 9, 2017
- 1 min read

به‌ڕێوه‌به‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند به‌پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌تۆماری بایۆمه‌تری ناوی خۆی تۆمار نه‌كردبێت مامه‌ڵه‌ی له فه‌رمانگه‌كان راییناكرێت. هاوڕێ تۆفیق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانی وتی، ژماره‌ی هاتنی هاوڵاتیان بۆ بنكه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری به‌پێی پێویست نییه‌و داوایكرد هاوڵاتیان به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری بكه‌ن له‌سیسته‌مه‌كه" وه‌ك زه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد". وتیشی"ئێمه داوای هاوكاری له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه مامه‌ڵه‌كانی هاوڵاتیان رایی نه‌كه‌ن تا ناوی خۆی له‌تۆماری بایۆمه‌تری تۆمارنه‌كرێن و تیمی كۆمسیۆن له فه‌رمانگه‌كان هه‌بن، ئه‌وه فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه كه هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان ڕاییبكرێن ده‌بێت ناوی خۆیان له‌تۆماری بایۆمه‌تری تۆماربكه‌ن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی یاسای نوێی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كان مۆڵه‌تی نوێكردنه‌وه وه‌ربگرن و له‌گه‌ڵ یاسا نوێیه‌كه خۆیان بگونجێنن هه‌ر حزبێك خۆی تۆمار نه‌كات رێگه‌ی به‌شداری پێ‌نادرێت له هه‌ڵبژاردن. به‌وته‌ی هاوڕێ تۆفیق، به‌شداری له تۆماری بایۆمه‌تری "گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن ده‌كات و تۆماره‌كه ده‌بێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو".
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باشوری كوردستان، له‌پارێزگای دهۆك زۆرترین كه‌س له تۆماری بایۆمه‌تری ناوی خۆی تۆماركردووه. به‌پێی راپۆرتێكی كۆمسیۆنه‌كه، كه به‌رواری 31-5-2017ی له‌سه‌ره، تۆماری به‌شداربووانی سیسته‌می بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ گشت پارێزگاكانی عێراق روونكراوه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرته‌كه، له سلێمانی سه‌دا 34و هه‌ولێر سه‌دا 45 و له كه‌ركوك سه‌دا 56و له دهۆكیش سه‌دا 58ی ده‌نگده‌ران ناوی خۆیان له سیسته‌مه‌كه تۆماركردووه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له دهۆك 688 هه‌زارو 127 كه‌سه و له‌و رێژه‌یه‌ش سه‌دا 58ی ناوی خۆی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها له كه‌ركوك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران 889 هه‌زار و 373 كه‌سه. له هه‌ولێریش ژماره‌ی ده‌نگده‌ران ملیۆنێك و 41هه‌وار و 837 كه‌سه‌و له سلێمانی، ملیۆنێك 241 هه‌زار و 954 ده‌نگده‌ر هه‌یه. هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه زۆرترین خه‌ڵك له پارێزگای واست خۆیان تۆماركردووه‌و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 79و كه‌مترینیش له‌پارێزگای ئه‌نبار بووه به رێژه‌ی سه‌دا 20
Comments