لە بازارەکانی سلێمانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەفرۆشرێت
- Admin
- Jun 9, 2017
- 1 min read

لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانیدا دەستیان گرت بەسەر بڕی نزیكەی (650) شەش سەد و پەنجا كیلۆگرام لە خورمای خراپبوو كە بەنیازبوون بە هاوڵاتیانی بفرۆشن. گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ 2017/06/08 لە هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانیدا دەستگیرا بەسەر بڕی نزیكەی (650) شەش سەد و پەنجا كیلۆگرام لە خورمای خراپبوو .
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا كە خاوەنی ئەو خورما خراپبووە بەنیاز بوو خورماكەی لە بەردەم یەكێك لە مزگەوتەكانی ناوشاری سلێمانی بفرۆشێت.
وتیشی، لیژنەی باڵا دەستیگرت بەسەر ئەو بڕە خورمایەدا و گواستیەوە بۆ قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەبەستی لەناوبردنی.
Opmerkingen