بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەی دوای نەوشیروان مستەفا دادەڕێژێت
- Admin
- Jun 9, 2017
- 1 min read

بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەی دوای نەوشیروان مستەفا دادەڕێژێت و كاتێکی زۆری لەكۆبوونەوەیەكدا تەرخانكرد بۆ گەیاندنی سەرنج و تێڕوانییەكانی خۆی بۆ جڤاتی نیشتمانییەکەی. دۆزینەوەی رێگایەك بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەقۆناخی دوای نەوشیروان مستەفا، بزووتنەوەكەی خستووەتە قۆناخی كۆبوونەوە و راوێژەوە. ساڵح ژاژڵەیی، جێگری رێكخەری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند " لەم قۆناخەدا ئەوەی گرنگە خانەی راپەڕاندنە، بەڵام ئێمە پەلە لەمە ناكەین و جارێ گرووپی راوێژكارەكانی خانەی راپەڕاندن دەكات و كە بەس ناوەكەیان جیاوازە، هەمووشمان پێكەوە بەرپرسیارین بەرامبەر بەم قۆناخەی بزووتنەوەكەمان". هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەیانەوێت وەك تەحەدایەك بەسەر نەیارەكانیاندا وەها خۆیان نیشان بدەن كە بێ رێکخەری گشتییان پێوەدیار نییە، بەو پێیەی زانیویەتی جڤاتی گشتی پێیانوابووە لەم قۆناخەدا بزووتنەوەكە پێویسی بە رێكخەرێكی نوێ نییە و كەوتووەتە سەرپێی خۆی، بەڵام كەسانێكیش هەن بیر دەكەنەوە كە بزووتنەوەكە كاریزماکەی لەدەستداوە. كاوە عەبدوڵڵا ، بەرپرسی مەلەفی ئەنجوومەنەكان لە ژووری حكومەت و پەرلەمانی گۆڕان دەڵێت "بە دڵنیاییەوە بێ كاك نەوشیروانییمان پێوە دیارە و كاریگەریش دەبێت، بەڵام ئێمە هەموومان بەڵێنی ئەوەمانداوە كە لەدوای كاك نەوشیروان پێكەوە بزووتنەوەكە ببەین بەڕێوە و درێژەی پێبدەین". رۆژانی داهاتوو پلانەكانی گۆڕان بۆ خۆبەڕێوەبردن رەنگ دەدەنەوە، كە ئاخۆ چاوبڕینە سەر شوێنگرەوەی رێكخەر دەبێتە مایەی ململانێێ هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان یاخود بۆ دۆست و نەیاری درووشمەكەیان دەسەلمێنن كەپۆست و پلە لای ئەوان بەهایەكی نییە.
Comentários