لە کەرکووک باوکێک کوڕە 12 ساڵەکەی زیندانی دەکات
- Admin
- Jun 9, 2017
- 1 min read

لە شارەی کەرکووک منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بۆ ماوەی 20 رۆژ لەلایەن باوکییەوە لەسەر بانی ماڵەکەیاندا زیندانی دەکرێت. کاژێر یەکی شەوی رابردوو، هێزێکی پۆلیس بەدەم سکاڵایەکی هاونیشتیمانیانەوە چوون لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووک، دەگوترێ لەنێو ئەم ماڵەدا کە ئاوارەی تەلەعفەرن، منداڵێک زیندانیکراوە. سامی ئەو منداڵە تەمەن 12 ساڵایە لە ژوورێکی تاریک و گەرمدا لەو ماوەیە ماوەتەوە. بەگوتەی دراوسێکانی لەلایەن باوکییەوە جگە لە زیندانیکردن، ئەشکەنجەش دراوە. باوکی هۆکاری هێشتنەوەی سامی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە نەخۆشی دەروونی هەیە و ژیانی لێ تاڵکردوون. باوکی سامی دەڵێت: "ئەو شەوان بەهیچ جۆرێک ناخەوێت و پەلاماری منداڵە بچووکەکان دەدات، چەندینجار ئەمەی کردووە نەک تەنها جارێک، بەڵام کێشەکەی نەخەوتنە". لەبارەی ئەوەش کە ئەشکەنجەی داوە؟ سامی گوتی: " نەخێر من زیندانیم نەکردووە، تەنها شەوان لەوێ دەمهێشتەوە، ئەگینا بۆ نانخواردنی بەیانیان و نیوەڕۆیان و ئێواران دەمهێنایە خوارەوە". پۆلیس لەدوای بینینی حاڵەتەکە باوکی منداڵەکەیان دەستگیرکرد و بە قۆڵبەستراوی راپێچی بنکەیان کرد. بۆ بڕیاردان لەسەر سزاکەشی چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرن. نەقیب ئارام محەمەد، ئەفسەری ئێشکگر لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە رووداوی گوت: "ئێمە وەکو بنکەی پۆلیسی ئازادی هێنامانە بنکە و رێککاری یاساییمان بەرامبەر باوکی گرتووەتەبەر. ماوەیەک لەمەوبەر دایک و باوکی لەیەکدی جیابوونەتەوە، باوکی بەهۆی ئەوەی پێی بەخێوناکرێ زیندانیکردووە، منداڵەکە کەمێ گوێی گرانە و ناتوانێ قسە بکات".
댓글