top of page

مەسیحیەو 14ساڵە موسوڵمانان خەبەر ئەکاتەوە

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 10, 2017
  • 1 min read

لە دونیایەکدا کە بەناوی دینەوە چەندین گروپ و ئاینزا خوێنی یەکدی حەڵال دەکەن، بەڵام کەسانێک هەن تا ئێستاش پێیان وایە کە هەموومان یەک خودا دەپەرستین، بەڵام بە ڕێکاری جیا.

ئەیوب میشێل، کەسێکی مەسیحی دانیشتووی گوندێکی فەلەستینییە، کە لەژێر دەسەلاتی ئیسرائیلدایە هەموو مانگێکی ڕەمەزان، بە تەبڵێکەوە هەوڵدەدات موسڵمانان بێداربکاتەوە و خۆیان ئامادەبکەن بۆ بەڕۆژووگرتنی بەیانی.

دانیشتوانی گوندی المکر لە نزیک شاری عکا ١٤ ساڵە بە هاواری میشێل ئەیوب لە پارشێواندا خەبەریان دەبێتەوە، بە ئاوازێک خەبەریان دەبێتەوە کە تەنها بۆنی برایەتی و دۆستایەتی تێدایە.

میشێل ئەیوب لەو بارەیەوە دەڵێت "لە کاتێکدا کە بە منداڵی کەسانێکم دەبینی بۆ خەبەرکردنەوەی خەڵکی وەها کارێکیان دەکرد، بە کارێکی مرۆڤانەم دەزانی و حەزم دەکرد منیش وەها کارێک بکەم، بۆیە گرنگیم پێدا".

ئەو کەسە مەسیحییە دەڵێت "دوای ئەوەی کە لە ئەرکەکەم لێدەبمەوە دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە و کەمێک پشوو دەدەم و دەستدەکەمەوە بە کاری ڕۆژانەم".

میشێل دەڵێت چەند ئایەتێکی لە قورئان لەبەرە و هەمیشە دەشڵێت "جەژنی ئێوە جەژنی منیشە" ئەو ئارەزوو دەکات کە ئاینەکان بۆ پێکەوە ژیان و ئاشتی هەنگاو هەڵبگرن، نەک دوژمنایەتی دوورستبکەن.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page