هاتوچۆى هەڵەبجە: بەهۆى تەقەکردنى ماتۆڕ سوارێکەوە کارمەندێکمان بریندار بوو
- Admin
- Jun 10, 2017
- 1 min read

بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆى تەقەکردنى ماتۆڕسوارێکەوە لە مەفرەزەى هاتوچۆ کارمەندێکیان گوللە بەر سەرى کەوتووە و بریندار بووە.
فازڵ حەمە ئەمین، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆى هەڵەبجە ڕاگەیاند "ئێوارەى ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێک تەقەى لەمەفرەزەیەکى پۆلیسى هاتوچۆى هەڵەبجە کردووە و بەو هۆیەوە کارمەندێکام بریندار بووە، بەڵام برینەکەى زۆر قورس نییە".
بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەڵەبجە وتى "وەک بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە سکاڵامان لەدژ تۆمار کردووە و فەرمانى دەستگیرکردنى لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە و هەتا ئێستا دەستگیرنەکراوە". بەپێى زانیارییەکان بەتۆمەتى بێزارکردنى هاوڵاتیان پۆلیسى هاتوچۆى هەڵەبجە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە هەتا ئێستا دەستى بەسەر زیاتر لە ٣٥٠ ماتۆڕسکیلدا گرتووە و فرۆشتنى ماتۆڕسکیلیش قەدەغەکراوە. بەڵام لە ئێستادا ماتۆڕ بە قاچاغ و لە ئێرانەوە دەهێنرێتە هەڵەبجە.
댓글