خوێندنی باڵا: ئهمساڵ سێ نمرهكه به دهرچووانی قۆناغی 12ناردێت
- Admin
- Jun 11, 2017
- 1 min read

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ههرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێـت بڕیاری نەمانی سێ نمرە بە دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لهئەمساڵدا جێبەجێدەکرێت، بڕیاریشدراوه بۆ ئەمساڵ ڕێژەی سەرووی سهدا٥٥ کورسیەکانی زانكۆ و پەیمانگەکان بۆ دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەبێت. بهپێی راگهیهندراوێكی وهزارهتهكه، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووه، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ساڵی ڕابردودا بڕیاریدا بەلادانی بەخشینی سێ نمرە بەدەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و بۆ ئەم مەبەستەش ئەو بڕیارە ئەمساڵ بەسەر خوێندکاران جێبەجێ دەکرێت و، چیتر پێدانی نمرە بە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی جێبەجێ ناکرێت. ئاماژهی بهوهشكردووه، بەئامانجی هاندانی زیاتری خوێندکاران بۆ دەرچونیان لە خولی یەکەمدا و، بەمەبەستی زوتر دەستپێکردنی دەوامی خوێندکارانی قۆناخی یەکەم لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٧-٢٠١٨) ڕاگەیاندنی وەرگرتنی ناوی خوێندکارانی بەدو قۆناخ بێت. رونیكردووهتهوه، بۆ هەر قۆناخێکی دەرچون ڕێژەیەکی گونجاو لە پلانی وەرگرتنیان بۆ دانراوە، لەوانەش ڕێژەی سەروی سهدا ٥٥، کورسیەکانی خوێندنی قۆناخی یەکەم بۆ دەرچوانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئەمساڵ تەرخان دەکرێت، ڕێژەی خواروی سهدا٤٥ی کورسیەکانی خوێندنیش کە لە قۆناخی دووەم ڕادەگەێندرێت بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ دەبێت. ئهو بڕیارانه لهئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆبوونەوەی ژمارە ١-ی ساڵی ٢٠١٦، کە بەسەرپەرشتی یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەڕێکەوتی ١١-١-٢٠١٦لە هۆڵی کۆبونەوەکانی دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو.
پێشتر وهزارهتی خوێندنی باڵا سێ نمرهی بهو خوێندكارانهی قۆناغی 12دهبهخشی كه لهخولی یهكهمی تاقیكردنهوهكان دهردهچوون.
Comments