کامێراكانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ كاركردن ئامادهكراون
- Admin
- Jun 11, 2017
- 1 min read

وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی به خهندان-ی ڕاگەیاند، کامێرا جێگیرکراوەکان لەئێستادا ئامادەن بۆ کارکردن بەڵام تا ئێستا نەخراونەتەوە کار و کاتی کارپێکردنیشیان دیار نییە بۆ تۆماركردنی سهرپێچییهكان. کاروان محمەد، ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا تیمەگەرۆکەکان بەردەوام لەشەقامەکانی ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا کامێرا دادەنێن بۆتۆمارکردنی سەرپێچیەکانی شۆفێران. بهوتهی ئهو، سزای هەر شۆفێرێک بەپێی ئاستی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی دەگۆڕێت بە جۆرێک کەمترین سزا ٧٥ هەزارەو زۆرترینیش ٢٥٠هەزار دینارە بۆ هەر سەر پێچییەک هەر کاتێک كامێراكان كهوتنهوهكار شۆفێران ئاگادار دەکەنهوه. 33 سندوق لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەیە کە ٢١ کامێرای جێگیر لەخۆ دەگرێت و ٩٧ کامێرای گەڕۆکیش هەیە بەڵام لهئێستادا هەموویان کارناکەن. کاروان محمەد وتیشی،"خەرجی پرۆژەکە دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینارەو بڕی ملیارێک و ٢٠٠ ملیار دینار بۆ کۆمپانیاکە خەرجکراوە، بەڵام دواتر پرۆژەکە بە بڕیارێکی پارێزگاری سلیمانی ڕاگیرا تا لیژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ پێک بهێنرێت".
Comments