top of page

گەنجێك دوای خواردنەوەی شەربەتێك گیانی لەدەستدا

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 11, 2017
  • 1 min read

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ دوای خواردنەوەی شەربەت لەیەكێك لەكافتریاكانی ئەو قەزایە، گیانی لەدەستداوە. نەقیب هاوار ئەرگوشی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەخەندان-ی راگەیاند، كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگاداركراونەتەوە لەبوونی تەرمێك لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، ووتیشی " راستەوخۆ تیمێكیان رەوانەی نەخۆشخانە كرد،و دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی بۆمان دەركەوتووە كە پێش رووداوەكە ئەو كەسە كە ناوی " د.خ.ك" و لەدایكبووی 1987 ە، چووەتە كافتریایەك و لەوێ گیانی لەدەستداوە". ووتیشی" دواتر تیمێكی پۆلیس چوونەتە كافتریاكەو لەوێش دوای بەدواداچوون و بەووتەی چەند شایەتحاڵێك، بۆیان دەركەوتووە كە "د.خ.ك" دوای خواردنەوەی شەربەتێك گیانی لەدەستداوە". نەقیب هاوار ئەوەشی روونكردەوە كە " جۆرە ماددەیەك لەگەڵ شەربەتەكە تێكەڵ كراوە كە پێدەچێت ماددەیەكی ژەهراوی بووبێت، و هەر لەوێش دەستبەسەر پاشماوەی شەربەتەكەو ماددەكە گیراوە، و بۆ دڵنیابوون لەگەڵ تەرمەكەدا رەوانەی شاری هەولێر كراون بۆ ئەنجامدانی پشكنین و دیاریكردنی هۆكاری مردنی"د.ح.ك" ". وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد كە هیچ كەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەكراوە.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page