ئاڵا تاڵه‌بانی له‌پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لادرا
- Admin
- Jun 12, 2017
- 1 min read

ئاڵا تاڵابانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه لادراوه، به‌پێی بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌مڕۆ جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه بڕیاره‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردن ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی كردووه. له‌نوسراوه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی دا هاتووه، ئاماژه به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی له 20-8-2016 و بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له 29- 5-2017، ئاڵا تاڵه‌بانی له پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان ده‌به‌خشرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه بانگهێشتی مه‌كته‌بی سیاسی بكرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ.
Comments