top of page

سلێمانی / له‌ ڕۆژی دوو شه‌مه‌وه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ر کاره‌بادا دێت

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 12, 2017
  • 1 min read

ەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت كە بڕیاردراوە لە رۆژی دووشەممەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكان، رۆژانە لەماوەی 24 كاتژمێردا هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان. بەڕێوەبەرایەتییەكە لەلاپەڕی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پێویست بوونی كارەبای بەردەوام، لەگەڵ كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكان بڕیاردرا لە رۆژی دووشەممە 12ی حوزەیران، ڕۆژانە لەماوەی 24 كاتژمێردا، هەر كاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان. ئاماژە بەوەشكراوە هەر كاتێك موەلیدە 6 كاتژمێر كاری كرد دەتوانێت یەك كاتژمێر پشووی پێبدرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەی روونكردووەتەوە كە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەك دەبێت كاركردنی موەلیدە نەگاتە 6 كاتژمێر ، ئەگەر كاریشی كرد ئاساییە پشوی پێبدات، هەروەك داواكراوە موەلیدەكان پابەندبن بەخشتە نوێیەكەوە.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page