top of page

شوێنی پێوەدانی مێشوولە بەم ڕێگایە چارە بکە

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 12, 2017
  • 1 min read

ئەو کەسانەی مێشوولە پێیانەوە دەدات، ناڕەحەت دەبن و چەندین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی شوێنی پێوەدانەکە دەگرنە بەر، ڕێگایەکی بەسوودیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ھەیە.

ڕێگایەکی بەسوود بۆ چارەسەرکردنی شوێنی پێوەدانی مێشوولە ھەیە، بۆ ئەم ڕێگایەش، تەنیا پێویستت بە ھەنگوینە، ئەگەر مێشوولە پێیەوە دایت، تەنیا کەمێک ھەنگوین بەسەر شوێنی پێوەدانەکەدا بکە، دوای ئەوەی وشک بووەوە، شوێنی پێوەدانەکە بە ئاوێکی شلەتێن بشۆ.

ھەنگوین تایبەتمەندیی دژە بەکتریای تێدایە، ھەر بۆیەش یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ شوێنی پێوەدانی مێشوولە، ھەروەھا ئازاری پێوەدانەکە ناھێڵێت و شوێنی پێوەدانەکەش چارەسەر دەکات.


 
 
 

Commentaires


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page