نرخی internet هەرزان دەکرێ
- Admin
- Jun 13, 2017
- 1 min read

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی هێَڵی ئینته‌رنێتی بێ‌سنور ده‌دات و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه نرخی ئینته‌رنێت نه‌ك له‌پارێزگاكاندا، به‌ڵكو له‌سنوری قه‌زاو ناحیه‌كانیشدا هه‌رزان ده‌بێت.
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە، “پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی ئینته‌رنێتی بێ‌سنور ده‌خرێته پرۆسه‌ی ته‌نده‌رینه‌وه‌و دواتر جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاشكراشیكرد، “پڕۆژه‌كه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانیه كه بریتییه له‌ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری، “له‌سنوری هه‌ولێرو دهۆكیش كاری له‌سه‌رده‌كرێت و ده‌خرێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه”.
وتیشی:”پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی ئینته‌رنێتی بێ‌سنور ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌رگیراوه‌و هه‌ركاتێك پڕۆژه‌كه بخرێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكان، به‌ڵكو له‌سنوری شار‌و شارۆچكه‌كانیشدا واده‌كات كێبڕكێ دروستبكات و نرخی ئینته‌رنێت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا هه‌رزان بكرێت و خزمه‌تگوزاریی زیاتریش بگه‌یه‌ندرێته هاوڵاتیان”.
Comentários