وادەی یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرا
- Admin
- Jun 13, 2017
- 1 min read

بە گوێرەی لێکدانەوەی فەلەکناسان مانگى ڕەمەزان ٢٩ ڕۆژە و ڕۆژى ٢٥ى حوزەیرانیش یەکەم ڕۆژى چەژنى رەمەزان دەبێت.
داود تەروە بەڕێوەبەرى ماڵپەڕی گەردونى فەلەستین ڕایگەیاندووە، بە پێی لێکدانەوە گەردوونیەکان مانگى شەوالى ساڵى ١٤٣٨ کۆچى، لە کاتژمێر ٥:٣٠ دەمەو بەیانى ڕۆژى شەممە ٢٤ى حوزەیرانی ٢٠١٧ دەبیندرێت و بەو پێیەش ڕۆژى یەکشەممە ٢٥ى حوزەیران یەکەم ڕۆژى چەژنى ڕەمەزان دەبێت.
ماڵپەڕیnmisrلە زاری شارەزاتیانی فەلەکنساییەوە ئاشکرایانکردووە کە لە وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر و کوەیت و عەمان وادەی بینینی مانگی جەژنی رەمەزانیان ئاشکراکردووە کە وادەی ئەم جەژنە بۆ وڵاتانی ئیسلامی گرنگە چونکە لە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا وەک دەربڕینی خۆشی خۆیان، موسوڵمانان سێ ڕۆژ جەژن دەگێڕن.
لە ئێستادا فەلەکناسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان بۆ کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دیاریکردووە چونکە ئەو ڕۆژانە پشووە و کۆمپانیاکان دەتوانن سودی لێ ببینن بۆ ئەوەی گەشتە گەشتییارییەکانیان بەو شێوەیە ڕێکبخەن کە گونجاوە لەو کاتەدا.
بە گوێرەی پێشبینی فەلەکناسان، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و بەو شێوەیەش ڕەمەزانی ئەم ساڵ ٢٩ ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت لە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت سوونە مەزهەبەکان.
Комментарии