وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان راگه‌یاند
- Admin
- Jun 12, 2017
- 1 min read

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی قۆناغه‌كانی نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه. رێنماییه‌كان به‌شێكیان تایبه‌تن به‌و خوێندكارانه‌ی به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌یان تایبه‌تن به‌و مامۆستایانه‌ی سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن. به‌پێی رێنماییه‌كان، جگه‌ره كێشان و پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی و بردنی چه‌ك بۆناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها رێگه به خوێندكار نادرێت شوێنی خۆی بگۆڕێت. هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان، جگه له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاریكراون رێگه به‌هیچ كه‌سێكی دیكه نادرێت بچێته ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و لێدوانی رۆژنامه‌وانیش له‌لایه‌ن ستافی سه‌رپه‌رشتیاری تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
Comments