top of page

پۆلیسی سلێمانی: لە ماوەی هەفتەیەكدا 21 كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركراون

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 12, 2017
  • 1 min read

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا 21 كەسیان بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركردووە كە سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە. لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 21 كەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركردووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانە دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوەو كە پێنج كەسیان ژنن. راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی رونیشكردووەتەوە، ئەو كەسانە بەپێی ماددەكانی 443 و 444 و 446 لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیركراون.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page