له سلێمانی بڕیار له‌سه‌ر یاری چوپ درا..
- Admin
- Jun 14, 2017
- 1 min read

له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تێیاندا و روودانی چه‌ندین رووداوی دڵته‌زێن به‌كارهێنانی یاری چوپی تایبه‌ت به منداڵان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و له‌سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌ڵمه‌تی لابردنیان ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی تێیدا هاتووه: به‌ئامانجی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان و رێگریكردن له‌رووداوی نه‌خوازراو، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا یاری چوپی تایبه‌ت به منداڵان كه ئێستا له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتیه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه، قه‌ده‌غه ده‌كرێَت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش راسپێردراوه خاوه‌نی یارییه‌كان ئاگاداربكرێته‌وه و له زووترین كاتدا پابه‌ندبن به‌لابردنیانه‌وه،"له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه له‌هه‌رشوێنێك به‌دی بكرێت لاده‌برێن و له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ندن نه‌بونیشیان خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌یدا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی باسله‌وه‌شده‌كات له" به‌م دوایه‌ش چه‌ندین سكاڵا له دژی خاوه‌نی ئه‌و یارییانه له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی تۆمار كراوه، له‌رابردووشدا چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن تۆماركراوه كه به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی تێیاندا".
Comentarios