top of page

لەسەر دژایەتی کردنی هێرۆ خان، ژمارەیەک کادیری یەکێتی دەستگیر دەکرێن

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 14, 2017
  • 1 min read

ەسەر پشتیوانی کردنیان لە بالی ناوەندی جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی، لەلایەن لاهور شیخ جەنگی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر و زانیاری ئەو حزبە بە ئاگاداری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کۆمەلێک کادیری یەکێتی دەستگیر دەکرێن و بە توندترین شێوە ئەشکەنجە دەدرێن کە بە گوتەی کادیرێکیان هێشتان بەشێک لەو دەستگیرکراوانە ئازاد نەکراون.

کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: ماوەیەک پێش ئێستا لە دەربەندیخان دوو کادیری پلە باڵای یەکێتی کە یەکێکیان پلەی ئەندامی مەڵبەند و ئەوەی دیکەیان پلەی بەرپرسی کۆمیتەی هەبوو، لەلایەن هیزی دژە تیرۆری یەکێتی رفێنران، ئەویش بەهۆی پشتیوانی بەردەوامیان لە بەرێز کۆسرەت رەسوڵ و باڵی ناوەندی بڕیار.

ئەو کادیرەی یەکێتی کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بدەین، راشیگەیاند: لە ئێستادا ترسێکی زۆر لەسەر کادیرانی یەکێتی کە پشتیوانی لە باڵی ناوەند دەکەن هەیە، جگە لەم دوو کادیرە پلە باڵایە، نزیکەی ٣٠٠ کادیری دیکەی یەکێتی لەلایەن دژە تیرۆر دەستگیر کراون، کە هەندێکیان بێ سەر و شوێنن و هەندێکیشیان دوای ترساندن و ئەشکەنجەدانیان ئازاد کراون.

ئەو کادیرەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەزگای زانیاری یەکێتی لەسەر داوای لاهور شێخ جەنگی ژوورێکی دروستکردووە تایبەتە بە جێگرانی تاڵەبانی و ئـەو کادیرانەی کە لە باڵی ئەواندەوە نزیکن، هەروەها زۆر بە نهێنیش کاریان لەسەر دەکرێ، هۆکاری دروستبوونی کیشەی مەلبەندی چەمچەماڵی یەکێتیش لەسەر جێگر و بەرپرسی مەڵبەند، هەر لە رێگەی ئەو ژوورەبوو.

گوتیشی: بەهۆی پشتیوانی ‘بارزان ئەحمەد کوردە” بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ لە باڵی ناوەندی بڕیار، لە بەرامبەریشدا پشتیوانی “رێواری” جێگری مەڵبەند لە باڵی دەست رۆیشتووی یەکێتی، کێشەی مەلبەند لە چەمچەماڵ دروستبووە کە بە رەوانە کردنی ٥٠ چەکداری دژە تیرۆر لەلایەن لاهور شێخ جەنگیەوە، بەرپرسی مەڵبەند لەکارەکەی دوورخرایەوە و جێگرەکەی کرایە بەرپرسی مەڵبەند.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page