پێکهاتەیەک لەماوەی چەند چرکەیەک دان ئێشە ناهێڵیت
- Admin
- Jun 13, 2017
- 1 min read

ئازاری ددانەکان بەیەکێک لە ناخۆشترین ئازارەکان دانراوە و کاتێک کەسێک توشی دەبێت تەواوی سەر و ناوچەی دەوری ددانەکە پێوە دەئێشێت و ئەمەش وایلێدەکات توشی بێزاریەکی زۆرببێت .
زۆربەی جارەکان دان ئێشە بەهۆی کلۆربون یان جۆرێک لەهەوکردن لەپوک دروست دەبێت بەکارهێنای ئازار لابەرەکان بەسودە بەڵام کاریگەری لاوەکیان دەبێت، گیای"مێخەک" یەکێکە لەباشترین پێکهاتەکان بۆ لابردنی ئازاری ددانەکان و سودێکی زۆری بۆ ددانەکان دەبێت .
ئەو پێکهاتە سروشتیە بریکی زۆر مادەی " benzocaine' ئازارلابەر و مادەی مەنگەنیز و مەدەی دژە ئۆکسان و چەندین مادەی دیکەی بەهێز کەری ئێسک ددانیان تێدایە .
چۆنێتی بەکارهێنانی ڕۆنی دار مێخەک بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان:
دوو دڵۆپ ڕۆنی مێخەک لەگەڵ نیوکەچکی چا ڕۆنی گوێزی هیندی تێکەڵدەکەین و بەلۆکەیەک دەیخەینە سەر ئەو دانەی ئازاری هەیە و سودیکی زۆری دەبێت، نابێت لەکاتی خەوتن کارەکە بکەین لەبەرئەوەی مەترسی ئەوە دەبێت لۆکەکە بکەوێتە ناو بۆری هەوا .
چەند پێویست بکات کارەکە دووبارە دەکەینەوە تا ئازارەکە بەتەواوی نامینێت دواتر سەردانی پزیشک دەکەین بۆئەوەی بەشیوەیەکی یەکجاری هۆکاری ئازار و چارەسەرەسەرەکەی دیاری بکات .
Komentáre