گۆڕان بەمەرج دەچێتەوە پەرلەمان
- Admin
- Jun 14, 2017
- 1 min read

ئەندامێکی جڤاتی نیشمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەکات، بزووتنەوەى گۆڕان رازی نیە بەمەرج پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، بەڵکو ئەوە بزووتنەوەى گۆڕان مەرجی هەیە بۆ کاراکردنەوە.
ئیسماعیل نامیق ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەباخچەى راگەیاند "بزووتنەوەى گۆڕان رەزامەند نیە بەهیچ پێش مەرجێک بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمانی کوردستان، بەڵکو گۆڕان خۆی مەرجی هەیە، بۆ کاراکردنەوەی".
وتیشی مەرجی گۆڕان بریتییە لەوەی دەبێت کێشەى سەرۆکایەتی هەرێم لەپەرلەمان چارەسەر بکرێت، هەروەها پەرلەمان بەدەستەى ئێستایەوە بەردەوام بێت".
جەختیشیکردەوە "بزووتنەوەى گۆڕان لەچارەسەرکردنی کێشەى سەرۆکایەتی هەرێم ناکشێتە دواوە".
لەلایەکی دیکەوە بڕیترە پاش کەمێکی تر وتەبیژی فەرمی بزووتنەوەى گۆڕان راگەیاندراوێک لەسەر ئەو پرسە بڵاوبکاتەوە.
Comentarios