بازرگانێک جگەری بەستووی لە تانكەرێكدا شاردبۆوە
- Admin
- Jun 14, 2017
- 1 min read

بازرگانێک جگەری بەستووی لە تانكەرێكی نەوتی ڕەشدا هێناوه
ئەمڕۆ 6/13دوای چاودێری کردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە،ده‌ست به‌سه‌رتانكه‌رێكدا گیرا كه خاوه‌نه‌كه‌ی(٨٩) كارتۆن جگەری مریشكی بەستووی ئێرانی تێدا حه‌شاردابوو. گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: ئەمڕۆ 6/13دوای چاودێری کردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە، ده‌ست به‌سه‌رتانكه‌ركی نەوتی ڕەشدا بگرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی بازرگانێكه(٨٩) كارتۆن جگەری مریشكی بەستووی ئێرانی تێدا حه‌شاردابوو، وه‌بەپلانێكی تۆكمەی گونجاو، شێرە بێدارەكانی ئاسایش كە قەڵغانی پارێزگاری هاوڵاتیانن، توانیان تانه‌كه‌ره‌كه‌و خاوه‌نی ده‌ستگیربكه‌ن. گۆران قادر ووتیشی:پاش وەرگرتنی نوسراوی تایبەت لە ئاسایشەوە، وەك لیژنەی باڵا هەستاین. بە ڕەوانەكردنی تانكەرەكە بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبیل،كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییە، وپاشان. داگرتنی بڕی جگەرە شاراوەكە وناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی بە مەبەستی لەناوبردن، وخاوەنەكەشی ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە. جێگای باسه،89 كارتۆنه‌كه هەر كارتۆنی ١٦ كیلۆیە وكۆی گشتی١٤٢٦ كیلۆگرام بوه وبه‌نیازبوه له‌شاری سلێمانی بیانفرۆشێت.
Comments