تاقی کردنەوەکان دەستیان پێ کرد
- Admin
- Jun 15, 2017
- 1 min read

تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌ی‌یی و زانستی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له هه‌ولێر، رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه سه‌دا95 بێ گرفت ده‌ڕوات و ئه‌وان ئاماده‌كارییان كردووه. وتیشی"ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئارامی ده‌روونی قوتابی و گوێنه‌دانیانه به‌هیچ قسه‌و قسه‌ڵۆكێك هه‌روه‌ها دابین كردنی كاره‌بایه بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكرده‌وه". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"له هۆڵه‌كانیش هه‌ر كه‌سێك پروپاگه‌نده بكات كه ناسه‌قامگیری دروست بكات رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیردرێته به‌ر".
Comments