حكومەتی هەرێم پارەی هاوڵاتیان و بانكەكان دەداتەوە
- Admin
- Jun 15, 2017
- 1 min read

د.ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری زانیاریو لێكۆڵینەوە لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت: داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادی كردووەو بڕیاریش دراوە ئەو پارەیەی كە حكومەت لە بانكەكان دەریكردووە بۆ مووچە، بیداتەوە بە هاوڵاتیان. سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئاژانسی راگەیاندوە: داهاتەكانی حكومەتی هەرێم زیادی كردووەو لە ئێستادا بڕیاردراوە ئەو پارانەی لە بانكە حكومییەكان دەریكردوەو خەرجی كردووە بۆ پێدانی مووچە، بۆ لەمەودوا لە داهاتەكان هەنگاو بەهەنگاو ئەو قەرزانە دەداتەوە بە هاوڵاتیان. د.ئاراس خۆشناو ئاماژەی بەوەشكردوە: حكومەت نەك تەنها پارەی بانكە حكومیەكان، بەڵكو پارەی بانكە ئەهلیو بازرگانیەكانیش، بەبڕی جیاوازو بەپێی توانای دارایی دەداتەوە.
Comentarios