رۆژى شه‌ممه یه‌كێتیى دوا بڕیاری خۆی ده‌دات
- Admin
- Jun 15, 2017
- 1 min read

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كه له پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه ده‌ستى پێكردبوو كۆتایی هات و وابڕیاره به‌شى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه رێكه‌وتى 17 ى 6 ى 2017 به‌ڕێوه‌بچێت. به‌پێى زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى كه له كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه له شارى سلێمانى ده‌ستى پێكردبوو، كۆتایى هات، وابڕیاره رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 17 ى 6 ى 2017 به‌شى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت. پاش كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، "مه‌لا به‌ختیار" لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیى به گه‌لی كوردستانی راگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بڕیار له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی و گۆڕان، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی و پارتی، یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌وه ده‌دات.
Comments