رێزان ساڵح: شانۆ هه‌بێت یان نه‌بێت هیچ گۆرانکاریه‌ک له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دروست ناکات
- Admin
- Jun 15, 2017
- 3 min read

ڕێزان ساڵح: له‌ڕاستی دا شانۆ له‌هیچ سه‌رده‌م و قۆناغێکدا وه‌ک ستراتیژ و پلانی درێژ خایه‌ن خه‌می دام و ده‌زگا ڕه‌سمی و ناره‌سمییه شانۆیی و رۆشنبیریه‌کانیه‌کانی کورد نه‌بووه، هه‌تا ئێستا پێمان وا بێت که‌ئێستا شانۆ له‌قه‌یران دایه‌و ده‌بێت مشوورێکی به‌په‌له‌ی بخۆین و چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزینه‌وه. ئه‌گه‌ر باسی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌باشوور بکه‌ین ده‌بینین شانۆ وه‌ک مێتۆدێک بۆ هاندانی خه‌ڵک بۆ خوێندن و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می پیره‌مێردی نه‌مردا ، شانۆ بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دژی نه‌خوێنده‌واری و ناردنی کچان بۆ خوێندنگاکان وه‌ک ئه‌رکێکی گرنگ به‌کار ده‌هات ، شانۆ له‌ساڵه‌کانی 1970 و 1980 کاندا بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی سیاسی به‌کار ده‌هات. هه‌تا ده‌گاته‌راپه‌رین که‌شانۆ بێ گووتار ده‌مێنێته‌وه. له چاوپێکه‌وتنێکی به‌نده له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ره‌وف دا ده‌ڵێت ” دوای ڕاپه‌رین، شانۆکاران خه‌می دنیایان لێ هاتبوو که‌ئیتر شانۆ کاری نه‌ما چونکه تاقه گوتاریان گوتاری سیاسی بوو، کوردستان ئازاد بوو، ئیتر دوای ئه‌وه‌باسی چی بکه‌ن؟”. ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت و ده‌یبینین کۆمه‌ڵێک شانۆکاری دڵسۆزن، ساڵانه‌چه‌ند کارێک لێره‌و له‌وێ به‌ته‌نها و پێکه‌وه له‌گه‌ڵ گروپێکی تردا ده‌که‌ن، هیچ گروپێکی شانۆیی نه‌هاتووه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمی بکات و بڵێت بزانین‌چ جۆره نمایشێک بۆ ئێستا پێویسته؟ چۆن بتوانین بزووتنه‌وه‌یه‌کی بچووک بین، خۆمان به‌ته‌نها یان له‌گه‌ل چه‌ند گروپێکی تردا ، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مه‌عریفی کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌دابرێژین و بۆ چه‌ند ساڵێک به‌ره‌وام بین ( ئه‌وه‌ی که‌له‌دام وده‌زگا شانۆییه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینرێت و بینراوه، سه‌ده‌دوای سه‌ده، ساڵ دوای ساڵ) لای ئێمه‌شانۆکار خۆی پلانی درێژ خایه‌نی نییه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌زگایه‌ک نیه ستراتیژێکی زانستی هه‌بێت، ڕاوێژ کار و خه‌بیره‌کانی کار بۆ شانۆ له‌کۆمه‌ڵگا دا بکه‌ن و بتوانرێت راوێژییان له‌گه‌ڵ بکرێت، متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێ بکه‌یت و پرۆژه‌یان پێشکه‌ش بکه‌یت و داوای هاوکاری مادی بکه‌یت، بناغه بۆ پرۆژه‌ی درێژ خایه‌ن دانێیت. پرۆژه‌یه‌که‌ی بۆ نموونه پێنج ساڵی ، “پێنچ ساڵ !!! خوا خۆی ده‌مێنێت و موڵکی” جارێک له‌جاره‌کان وه‌زیرێک وای گوت. باسی سندوقی” داهێنان” ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی که‌له‌کوردستان هه‌یه‌له‌سواڵ کردن نزیکتره‌وه‌ک له‌هاوکاری. من 15 ساڵه‌له‌ده‌ره‌وه ده‌ژیم چه‌نده‌ها جار فه‌ندم وه‌رگرتوه بۆ کاره‌کانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و سندوقه‌ی کوردستانم نه‌دیوه. ئه‌م کارکردنه‌کارکردنێکی عه‌شایه‌ریانه‌یه‌نه‌ک کولتووری و مۆدێرن. له‌چاوپێکه‌وتنێکی تری به‌نده‌له‌گه‌ڵ شانۆکار و نووسه‌ر کامه‌ران سوبحان دا ده‌ڵێت ” له‌باکگراوند و ستراتیژیه‌تی حکومه‌تی کوردی دا شتێک نییه‌ناوی شانۆ بیت”. من له‌کوردستان ناژیم به‌ڵام ئاگاداری دۆخه‌که‌م و له‌نزیکه‌وه‌له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێ و هاوکار گفتوگۆی پرۆفێشۆناڵانه‌م هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌کی باش ئاگادارم . ده‌ڵێن به‌ڕیوه‌به‌رێتییه‌کانی شانۆ له‌و 3 پارێزگایه به‌هه‌رسێکیان زیاتر له‌بۆ 400 فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه، جگه له‌و هه‌موو ” خه‌بیر” و “ڕاوێژکار” انه، من نازانم ئه‌م ئازیزانه‌کاریان چییه؟ و چی ده‌که‌ن ؟ به‌ڕاستی ئه‌مه پرسیاره لای من، هیوادارم وه‌ڵام وه‌رگرم. ئه‌و ژماره‌یه گه‌وره‌یه‌له‌فه‌رمانبه‌ر به‌به‌راورد به‌و قه‌یرانه‌جێگای پرسیاری گه‌وره‌یه. گرفتی گه‌وره‌ی ئێمه له‌وه‌دایه که ئێمه نه‌ک هه‌ر به پێی تیۆرییه زانستی و فه‌لسه‌فییه‌کان کارناکه‌ین، بگره زۆرێک له‌ئازیزانمان باکگراوندێکی ئه‌کادیمیشیان نییه‌و ئاگاداری مه‌نهه‌ج و فه‌لسه‌ف ه‌جیاوازه‌کان نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پۆسته باڵاکان کار ده‌که‌ن، نه‌ک ته‌نها له‌بواری شانۆدا به‌ڵکو له‌زۆربه‌ی بواره‌کانی تریش دا به‌هه‌مان شێوه‌یه. زۆرێک له‌و ده‌زگایانه‌بێ پلان و توێژینه‌وه کاری ڕۆتینات ده‌که‌ن. ئه‌م دێت و ئه‌و ده‌ڕوات به‌بێ لێپرسینه‌وه. حیزب و خێڵ و عه‌شره‌ت و شتی تر پێوه‌رن نه‌ک مه‌عریفه‌و توانای زانستی، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ماکس ڤێبه‌ر به‌ستراکچه‌ری وه‌زیفی یان بونییه‌ی وه‌زیفی ناوی ده‌بات، به‌وه‌ی به‌شه جیاکانی کۆمه‌ڵگا هاوکاری یه‌ک بکه‌ن بۆپێکه‌وه گونجان و سه‌قامگیربوون سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگا. کارکردنی ئیمه‌له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌زموونگه‌ری نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی که فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی جۆن لۆک (1632 – 1704 ) مه‌به‌ستییه‌تی ” شانۆگه‌رییه‌کانمان ، پرۆژه‌کانمان له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌و ووردبینییه‌وه‌له پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه‌هه‌ڵنه‌قوڵاوه”، ئێمه‌ده‌توانین چه‌مکی ئه‌زموونگه‌ری له‌جۆن لۆک وه‌رگرین و دواتر له‌ماکس ڤێبه‌ر- فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی – فێر بین که‌چۆن له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌وه‌بیرۆکه‌ی نوێ بدۆزینه‌وه‌که‌بمانگه‌یه‌نێته‌داهێنانی نوێ، که‌زۆر جار ئه‌م بیرۆکانه‌خۆیان ئاماده‌ن له‌کۆمه‌ڵگادا به‌ڵام شاراوه‌ن یان له‌فۆرمێکی تردان. به‌پێی چه‌مکی “کرداری کۆمه‌ڵایه‌تی” که‌له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئێپیستمۆلۆژی – تیۆری مه‌عریفی و لێکدانه‌وه‌و به‌دوا چوون و ڕاپرسییه‌وه‌پرۆژه‌کان بنیات بنرێن. من گومانم هه‌یه شانۆ قۆناغه‌کانی به‌و شێوه‌یه له‌کار کردن تێپه‌ڕاندبێت، له‌به‌رئه‌م هۆیه، کاره‌کان ئه‌گه‌ر له‌قۆناغێکی دیاری کراوی کورتیشدا سه‌رنج ڕاکێش بووبن زوو له‌بیر نه‌ماون و نه‌بوونه‌ته‌بناغه‌یه‌ک بۆ قۆناغێکی تر، چونکه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دروست نه‌بوون، پێداویستی کۆمه‌ڵگا نه‌بوون ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا تێکه‌ڵ نه‌بوون، هیچ کاریگه‌ریه‌کیان دروست نه‌کردووه‌و ناکه‌ن. شانۆ هه‌بێت یان نه‌بێت هیچ گۆرانکاریه‌ک له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دروست ناکات. شانۆ نه‌بۆته دیارده‌یه‌ک که‌کۆمه‌ڵگا تامه‌زرۆی بینینی بێت. شانۆکاره‌کانمان ڕۆشنبیری ئۆرگانی نین وه‌ک ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفی ئیتالی گرامشی باسی ده‌کات، که‌له‌هه‌موو شوێنێک بن و له‌هه‌موو کاتێکدا ڕای ئاشکرای خۆیان بڵێن. هه‌ڵگری په‌یامێکی مرۆڤ دۆستی بن. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، شانۆگه‌رییه‌کانی ئێمه‌هێنده پێچیده‌بابه‌ته‌کان ده‌وروژێنن که نه‌کاریگه‌رییه‌کی ئیستاتیکی و نه‌کاریگه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان نییه. کۆمه‌ڵیک چالاکی ده‌که‌ین بۆ خۆمان له‌ناو خۆمان دا. ئه‌مانه‌کاری ستراتیژی نین، وه‌هۆی هه‌ره‌گرنگی ئه‌م کێشانه‌ش ئه‌گه‌ر جارێکی تر بگه‌ڕێنیه‌وه‌بۆ لای ماکس ڤێبه‌ر نه‌بوونی ئه‌و دامه‌زراوه‌بیرۆکراسییانه‌یه‌که ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی مه‌عریفی دروست ببن واته‌که‌سانێک له‌دامه‌زراوه‌کاندا بن که‌مه‌عریفه‌یان هه‌یه‌که ئۆرگانین . ئه‌وه‌ی که‌زۆر ئاشکرا و دیاره دامه‌زراوه‌کانی ئێمه دامه‌زراوی عه‌شایری و خێڵه‌کین، تا کار له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌نه‌کرێت دۆخه‌که ئاوا ده‌مێنێته‌وه.
شانۆكار:
Comentários