top of page

سلێمانی: هاوڵاتییەك بە دەستڕێژی گولـه‌ كوژرا

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 15, 2017
  • 1 min read

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مرۆ لەنزیك تێرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی هاووڵاتیەك بە دەستڕێژی گولە كوژرا. راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، هاووڵاتیەكه‌ ناوی ( ل.ئ )ه‌ و تەمەنی 41ساڵە، دەستڕێژی گولەی لێكراوه‌و بەهۆی بەركەوتنی دوو گوللـه‌ دەستبەجێ گیانی لە دەستداوه‌. به‌وته‌ی‌ پۆلیس، لەئێستادا هێزەكانیان لێكۆڵینەوە لەچۆنێتی ئەو رووداوە دەكەن و لەڕێگای كامێراكانی چاودێرییەوە بە دوای بكوژەكەدا دەگەڕێن.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page