سێ ڕۆژە ناڕەزایی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان لەسەر وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دینار بەردەوامە
- Admin
- Jun 14, 2017
- 1 min read

له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێك له خوێندكارانى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ٣ شه‌و و ڕۆژه له‌ڕێگه‌ى گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌وه، ناڕه‌زایه‌تى خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌باره‌ى وه‌رگرتنى بڕى ١٠٠ هه‌زار دیناره‌کەوە، ئێستا خوێندكاران له‌سه‌ر و به‌ندى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م دوو زانكۆیه‌ش نایانه‌وێت ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان بده‌نه‌وه به خوێندكاران تا ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاده‌ست نه‌كه‌ن.
له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت كچان، به‌شه و به‌ڕۆژ خه‌ریكى گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانن، له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و ٢٠٠ خوێندكار له به‌شه‌ناوخۆییه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و تا ئێستاش هیچ خوێندكارێك بڕى ١٠٠ هه‌زار دیناره‌كه‌ى نه‌داوه به زانكۆكه‌یان.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ش داواى له خوێندكاران ده‌كات به‌شێوه‌ى قیست پاره‌كه بده‌ن، به‌ڵام خوێندكاران سورن له‌سه‌ر پێنه‌دانى ئه‌و پاره‌یه.
له‌پاڵ بڕیارى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ وەرگرتنى پاره له خوێندكارانى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، له ئێستادا له هه‌ڵه‌بجه كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ خوێندكارانى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه و حكومه‌تیش هه‌ر سوره له‌سه‌ر وەرگرتنى ئه‌و پاره‌یه.
بڕیارى وه‌رگرتنى بڕى ١٠٠ هه‌زار لە خوێندكارانى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان سەرتاسەرى هەرێمى کرودستان دەگرێتەوە، به‌ڵام له زانكۆكانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، تا ئێستا زۆرێك له خوێندكاران ئه‌و بڕه‌پاره‌یان نه‌داوه‌ته حكومه‌ت.
Komentarze