تەرمی ژنێک لە گۆیژە دۆزرایەوە
- Admin
- Jun 16, 2017
- 1 min read

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنه خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی له چیای گۆیژه، دۆزرایه‌وه كه به‌وته‌ی پۆلیس فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو. تائێستا پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی رووننه‌كردووه‌ته‌وه كه رووداوه‌كه كوشتن بووه یاخود خۆكوژی بووه، راگه‌یاندنی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌و ده‌مانچه‌كه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێڵدراوه. سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت، "رووداوه‌كه گوماناوییه، به‌پێی وته‌ی هاوسه‌ری ئه‌و ژنه، كاتژمێر 04:00ی به‌ره‌به‌یان كه هه‌ستاوه بینیویه‌تی ژنه‌كه‌ی نه‌ماوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، گه‌ڕاون به‌دوایدا". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو"دواتریش پیاوه‌كه وتویه‌تی، با سه‌رێك له‌ده‌باشانیش بده‌ین بۆ گه‌ڕان، كه چونه‌ته ئه‌و شوێنه، بینیویانه ژنه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژراوه". ژنه‌كه ناوی (ت، ن، ع) ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه
Comments