پارە بۆ هاندانی مامۆستایان خەرج دەکرێت
- Admin
- Jun 16, 2017
- 1 min read

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانیداوەزیری پەروەردەی حكومهتی كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مامۆستایان خهرج دهكرێت.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پشتیوان سادق) لە میانی کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مامۆستایان خەرج دەکرێت.
(پشتیوان سادق)ڕاشیگهیاند: لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ هێڵی ئینتەرنێت دەبڕن لە نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان كه ماوەی تاقیکردنەوەکان 41 رۆژ دەخایەنێت و هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەبڕدرێت لە نێو هۆڵەکانی خوێندن.
وەزیری پەروەردە جەختیشیكردهوه کە ئەمساڵ هیچ خوێندکاریک سێ نمرە وەرناگرێت و هەرکەسێک دەنگۆی ناڕاست بڵاوبکاتەوە ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
جێگای باسه بە گوێرهی خشتەی وەزارەتی دارای ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایان دابەشدەکرێت.





Comments