top of page

بارزانی لە دوو بریاری ریفراندۆم پەشیمان ئەبێتەوە

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 17, 2017
  • 1 min read

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی ئاشكرای دەكات مەسعود بارزانی لەدوو بڕیاری تایبەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی هەرێم پەشیمان بوەتەوەو ریفراندۆم لەناوچە دابڕاوەكان ئەنجام نادرێت. نەوزاد ڕەسوڵ، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئە زانیاریانەی دەستمانكەوتوون، ئەگەرچی لەسەرەتاوە بڕیاربوو ریفراندۆمەكەی 25 ی ئەیلول، ناوچە دابڕاوەكانیش بگرێتەوە، بەڵام مەسعود بارزانی پەشیمان بۆتەوە لەبڕیارەكەی و لەو ناوچانە ریفراندۆم ئەنجام نادرێت.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاشكرایكردووە ":" پێدەچێت لەدوو ڕووەوە، جۆرێك لەپاشگەزبوونەوە هەبێت یەكەمیان ریفراندۆمەكە لەناوچە دابڕاوەكان ئەنجام نادرێت و دووەمیش، ئەو ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەت نابێت، بەڵكو لەدوای ریفراندۆمەكە، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆو دانوستان دەكەن".

نەوزاد ڕەسوڵ دەشڵێت: "بۆ بڕیاردان لەجیابونەوەو سەربەخۆیی، هەرێم پێویستی بە ڕەزامەندی حكومەتی عیراق دەبێت".

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 7ی ئەم مانگە مەسعود بارزانی لە كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بڕیاریدا لە 2017/09/25 پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە عێراق بەڕێوە ببات.

دوای ئەوەش بەرپرسانی پارتی جەختیا لەوەكردەوە كە ریفاندۆمەكەی هەرێم بۆ جیابونەوە لە عێراق و پێكهێنانی دەوڵەتی كورد نییە.

دوابەدوای بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیش، زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پشتگیری لە ریفراندۆمی هەرێم ناكەن و پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراقێكی یەكپارچە دووپات كردەوە.


 
 
 

Comentarios


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page