دوایین زانیاری لە سەر تەقینەوەکەی مزگەوتی بەهەشت
- Admin
- Jun 16, 2017
- 1 min read

ئەمشەو 16-6-2017، دوای تەواوبوونی نوێژی تەراویح، بە نارنجۆک و دەستڕێژی گولە هێرشکرایە سەر مزگەوتی بەهەشت لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی کە د.عەبدوللەتیف سەلەفی پێشنوێژ و گوتارخوێنیەتی. بەهۆی هێرشەکە چەند کەسێک برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش د.عەبدوللەتیف بوو و پارچەیەک بەر قاچی کەوت، وەک لە وێنەکانیش دەردەکەوێت تەنها لەفاف لە پێی راستی بەستراوە.
بەگوتی شایەتحاڵان، هێرشەکە لەلایەن کەسێکی دەمامکدار ئەنجامدراوە و مەبەستی کوشتنی د.عەبدوللەتیف بووە کە یەکێک لە رێبەرانی رەوتی سەلەفیەتە لە باشووری کوردستان. دوای هێرشەکەش رایکردووە. دوای وەرگرتنی چارەسەر و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، د.عەبدوللەتیف گەڕاوەتەوە مزگەوت و لەگەڵ نوێژخوێنان نوێژ و عیبادەت دەکات
Comments