عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی باس له رووداوه‌كه‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت و برینداربوونی ده‌كات
- Admin
- Jun 17, 2017
- 1 min read

عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی مامۆستای ئاینيی له مزگه‌وتی به‌هه‌شت له سلێمانی، رایگه‌یاند، له رووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و خۆی به سوكی برینداربووه‌و پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كانی داعش به هه‌ڵه ده‌زانن. عه‌بدول له‌تیف ئه‌حمه‌د، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ئه‌و له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له "فه‌قێ "كانی گفتوگۆیان كردووه له‌وكاته‌دا نارنجۆكێكیان هه‌ڵداوه بۆی و به‌هۆیه‌وه هه‌ردووكیان برینداربوون، به‌ڵام برینه‌كه‌ی خۆی سوك بووه‌و نه‌چووه‌ته نه‌خۆشخانه. وتیشی"به‌پێی كامێراكانی چاودێری كه‌سه‌كه رایكردووه، یه‌كێك له فه‌قێكانم برینداربوو، كه رومانه‌كه ته‌قییه‌وه من و ئه‌و بووین گرتم و چووینه حه‌وشه‌ی خۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ش سێ كه‌سی تر برینداربوون". به‌وته‌ی ئه‌و، كاتێك كه‌سه‌كه رایكردووه، ته‌قه‌ی له‌و كه‌سانه كردووه كه كه‌وتوونه‌ته شوێنی ئۆتۆمبێلێك هێرشبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌و هه‌ڵهاتوون. "هۆكاره‌كه غه‌یری ئه‌وه نه‌بێت راستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌روو هیچی كه نییه، دیاره ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات جیهادنییه تێكدانی دینه كۆمه‌ڵیك زیاده‌ڕه‌وه‌ی ده‌كه‌ن به‌ناوی دینه‌وه، پێشتر هه‌ره‌شه‌مان لێبیستوون"عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی وای وت.
كاتژمێر 09:10 خوله‌كی ئه‌مشه‌و نارنجۆكێكی ده‌ستی هه‌ڵدراویه حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت له‌گه‌ڕه‌كی ابراهیم احمد له‌سلێمانی و له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س بریندار بوون.
Comentários