پۆستێکی فەیسبووک هەرای ناوەتەوە
- Admin
- Jun 16, 2017
- 1 min read

لایەنگرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەرەشە دەکات و دەڵێت هەرکەسێک خیانەت لە ریفراندۆم بکا گوێی دەبرم .
هێمن خالید شوانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردوە تیایدا نوسیویەتی : ئیدی قسە کردن بە ناوی دیموکراس ی لای من بونی نەماوە و سوێند بە خوێنی باوکم ، بە خوێنی شەهیدان ئەوەی بۆنی خیانەتی لێ بێت و دژایەتی ریفراندۆم بکا لە هەولێر و دەوروبەری چ لە ناو خەڵک یان لە فەیسبووک سوێند بە خوا گوێی دەبرم و دەینێرم بۆلای ئاغاکانیان.
ئەم پۆستە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و تویتەر بۆتە جێی سەرنج و هەندێک بە توانجی سیاسی و هەندێک وەک کۆمیدیا تەماشای دەکەن
Comments