پۆلیس ی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە
- Admin
- Jun 16, 2017
- 1 min read

له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەمڕۆ ١٦ی حوزەیران تەرمی ژنێکی ٢٢ ساڵان لە شاخی گۆیژە دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەکێک بە سەریەوە بووە. پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه كه پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری ژنەکە كه‌وتوه و ده‌مانچه‌كه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێڵدراوه". سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە، "ڕووداوه‌كه گوماناوییه، به‌پێی وته‌ی هاوسه‌ری ئه‌و ژنه، كاتژمێر ٤ی به‌ره‌به‌یان كه هه‌ستاوه بینیویه‌تی ژنه‌كه‌ی نه‌ماوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، گه‌ڕاون به‌دوایدا و دواتریش پیاوه‌كه وتویه‌تی، با سه‌رێك له‌ده‌باشانیش بده‌ین بۆ گه‌ڕان، كه چونه‌ته ئه‌و شوێنه، بینیویانه ژنه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژراوه".
ژنەکە ناوی (ت، ن، ع) و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خوێندکاری زانکۆ بووە
Comments