دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سۆران عومەر دەردەكات
- Admin
- Jun 17, 2017
- 1 min read

بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان دەردەچێتو پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت نابێت دەستگیر بكرێت. سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان له پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكی خۆی نووسیویەتی كە لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستیگركردنی بۆ دەركراوە. سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردوە كە بڕیاری دەستگیركردنەكە پەیوەندیی بە دۆسیەی گەندەڵكارانەوە هەیە كە لەماوەی رابردوودا باسیان كردووە، بەڵام بەوتەی خۆی بەدیاری كراوی نازانێت چی دۆسیەیەكە. ئەو پەرلەمانتاری وتیشی"لە رووی یاساییەوە پارێزبەندی پەرلەمانم هەیە و دادگا ناتوانێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ پەرلەمانتار دەربكات".
Comments