زانیاری لە بارەی پێدانی ئیقامەی پێنج ساڵی ئەڵمانیا بە پەنابەران
- Admin
- Jun 18, 2017
- 1 min read

لە بەشێك لە ماڵپەرو پەیجە كوردی و عەرەبیەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە كە هەموو ئەوانەی ئیقامەی یەك ساڵ و سێ ساڵیان هەیە ئیقامەی پێنج ساڵ وەردەگرن، بەڵام بەپێی هەواڵێك كە لە سایەتی یەكێتی ئەوروپا بڵاوبۆتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو هەواڵە بەهەڵە بڵاوكراوەتەوە". بەپێی ئەوزانیاریانەی ( Kurdisch - Deutsch)بڵاویكردۆتەوە، ئەم بڕیارە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە نەدراوە، بەڵكو بڕیارەكە لەلایەن لیژنە ( كۆمیتە)یەكی پەیوەندیدار بە پەنابەرانەوە لە پەرلەمانی ئەوروپا دراوە. وەك لە هەواڵەكەدا لە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی ئەوروپا هاتووە ، لیژنەكە دوای گفتوگۆ پڕۆژەكە خراوەتە دەنگدان 40 دەنگی "بەڵێ" ی هێناوە و 13 كەسیش لەدژی دەنگی داوە و 4 كەسیش دەنگیان بە پڕۆژەكە نەداوە.
پەرلەمانی ئەوروپا پێك هاتووە لە 751 ئەندام و لە 28 وڵاتی ئەوروپا، كە بەسەر 8 فراكسیۆندا دابەش بوون، هەروەها 20 لیژنەی هەیە بۆ راپەراندنی كاروبارەكانی.ەم پڕۆژەیە دەخرێتە بەرنامەی كاركردنی پەلەمان لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ( ئێستا پەرلەمانی ئەوروپا لە پشوو دایە ).
پڕۆژەكە چەند خاڵێكی تێدایە سەبارەت بە پەنابەران، گرنگترینیان:-
1.ئیقامەی 5 ساڵی بدرێتە ئەوانەی كە یەك ساڵی و سێ ساڵییان هەیە.
2.وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا وەك بولگاریا و یۆنان و رۆمانیا و ھەنگاریا .. ئەوانیش دەبێت پەنابەر وەربگرن بەپێی ئەو رێژەیەی بۆیان دیاری دەكرێت.
3.سنورەكانی یەكێتی ئەوروپا ئاسانتر و كراوەتر بكرێن و ئەو خاڵە جێگیرانەی كۆنترۆڵ هەڵبگیرێن. وەكو دەوترێت ئەگەری زۆرە پەرلەمان ئەم پرۆژەیە رەتبكاتەوە و دەنگی پێویست نەهێنێت ، بەڵام لە حاڵێكدا ئەگەر دەنگیشی هێنا ، نابێتە بریار، بەڵكو دەبێ پەرلەمانی وڵاتەكانیش هەر یەك بە جیا دەنگی لەسەر بدەن ، ئەگەر ئەوانیش دەنگیان پێدا ئەوا دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
ئەگەر پڕۆژەكە هەموو فلتەرەكان بە قازانجی پەنابەران ببڕێت ئەوا لە ساڵی 2019 جێبەجێ دەكرێت.
Kommentare