top of page

لە سنوری پارێزگای سلێمانی 19نۆزدە روداوی هاتووچۆ رویداوە و بریندار و قوربانی لێ کەوتۆتەوە

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 18, 2017
  • 1 min read

له‌ ئه‌نجامى 19 رووداوى هاتووچۆدا له‌ سنورى سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان ‌و ئیداره‌ی راپه‌ڕین‌ و كۆیه‌، زیاتر له‌ 20 كه‌س بوونه‌ قوربانى. ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 18 ى 6 ى 2017 رادیۆى ترافیكى سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ سنورى سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان ‌و ئیداره‌ی راپه‌ڕین‌ و كۆیه‌ 19 رووداوى هاتووچۆ تۆماركراون كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 23 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى. كۆی گشتی ئاماری هه‌فته‌ی رابردووی رووداوه‌كانی هاتووچۆی سنوری سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان‌ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین‌ و كۆیه‌، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌؛ ژماره‌ی رووداو: 19 ژماره‌ی بریندار: 20 كه‌س ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان: 3 كه‌س


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page