پۆلیسی سلێمانی چەند تاوانبارێکی دەستگیرکردوە
- Admin
- Jun 18, 2017
- 1 min read

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 12 تۆمه‌تبارى دزیكردنى راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه". له راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسى سلێمانى ئاشكراى كردووه "به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی جۆراو جۆر هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی مادده‌ی (443)، (444)، (446) له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد، پاش لێكۆڵینه‌وه‌و كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوی دزییه‌كان سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یاندا". راشیگه‌یاندووه "له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه، (3) تاوانبار ده‌ستگیر كراون، كه‌قاسه‌ی ماڵێكیان بردبوو، له‌كاتی كردنه‌وه‌و شكاندنی قاسه‌كه‌دا ده‌ستگیر كران، له‌لایه‌كی تره‌وه توانراوه (4) تاوانبار ده‌ستگیر بكرێن كه دزییان له ماڵان‌دا ئه‌نجامداوه". ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌نجامدانی دزی له دوكاندا، (2) تاوانبار ده‌ستگیر كران، هه‌روه‌ها (3) تاوانباری تر ده‌ستگیر كراون به هۆی ئه‌نجامدانی دزی ماتۆڕ سكیله‌وه". له كۆتایى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان له ئێستادا به‌پێی مادده‌كانى (443)، (444)، (446)، به‌ندن".
Comments