یەکێتی بریاری خۆی لە بارەی گشتپرسی ئاشکرا کرد
- Admin
- Jun 18, 2017
- 1 min read

میدیاکانى یەکێتى ڕایانگەیاندووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان دەكات..
کەناڵى گەلی کوردستان کە میدیایەکى سەر بە یەکێـتى نیشتمانى کوردستانە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى بە کۆى دەنگ ڕایگەیاندووە، "خەبات بۆ سەرجەم پرسە نەتەوەییەكان بەردەوام دەبێت و بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان دەکەن".
ئاماژەى بەوەشکرجووە ، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا یەكێتی نوێنەری خۆی بۆ كۆمیتەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەسنیشان بكات.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى کۆبووەوە و ڕاشیانگەیاند، جگە لە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.
هەفتەی رابردوو وهفدی باڵای یهكێتی و پارتی بهسهرۆكایهتی كۆسرهت ڕهسوڵ عهلی جێگری یهكهمی سكرتێری گشتی یەکێتى و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دوور لهچاوی كامێراکان كۆبوونهوه و ڕێککەوتن پەرلەمانی کوردستان بەدەستەی سەرۆکایەتی ئێستاوە کارابکرێتەوە، بەڵام پاش یەکەم دانیشتن دەستەی سەرۆکایەتی بگۆڕدرێت.
دواتریش بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پێشنیازەکەیان ڕەتکردەوە رایانگەیاند، هەر شێوازێک بۆ دەستبەکاربوونەوەى مەرجدارى پەرلەمان قبوڵ ناکەن
Comments