top of page

دابەشکردنى موچەى چەند وەزارەت و دەستەیەک پێشخرا

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 19, 2017
  • 1 min read

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشخستنى وادەى دابەشکردنى موچەى چەند وەزارەت و دەستەیەکى راگەیاند. وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند "ئاگادارى ئه‌و وه‌زاره‌ت و سه‌رۆکایه‌تیانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بڕیار بوو مووچه‌کانیان ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 24/6/2017 وه‌ربگرن، که‌ ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 22/6/2017، مووچه‌کانیان دابه‌ش ده‌کرێت". - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی - وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێ کردن - وه‌زاره‌تی کشتوکال و سه‌رچاوه‌کانی ئاو - وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار - وه‌زاره‌تی داد - ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری - سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم - سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان - سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page