قوتابییه‌كی پۆلی 12ی ئه‌ده‌بی خۆی به پانكه‌وه هه‌ڵواسی
- Admin
- Jun 18, 2017
- 1 min read

مامۆستا فه‌واز، باوكی ئه‌و قوتابییه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دایكی له خه‌و هه‌ڵیساندووه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت، ئوسامه چووه‌ته ژووری میوان و په‌تێكی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه و به پانكه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه. دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، پزیشكه‌كان له گیانله‌ده‌ستدانی دڵنیاده‌بنه‌وه و پاشان وه‌ك رێككارێكی یاسایی ته‌رمی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری دهۆك ده‌كرێت. باوكی ئوسامه روونیكرده‌وه، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به باشی وه‌ڵامی نه‌دابوویه‌وه، هه‌رچه‌نده پێمان وت هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و ده‌توانیت قه‌ره‌بووی بكه‌یته‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌و وانه‌یه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی به‌جێهێشتبوو، سه‌ره‌نجام په‌نای بۆ خۆكوشتن بردووه.
Comments