كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی خۆی كوشت
- Admin
- Jun 18, 2017
- 1 min read

پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ئاڕاستەی لڤین کراوە تێیدا هاتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هاووڵاتییەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو. هه‌روه‌ها هاتووه: بەوتەی کەسووکاری ئەوهاووڵاتیە ناوی (فەلاح ئه‌مین عه‌لی)ـیه و لەدایکبووی 1981 و پیشەی یاریدەدەری پزیشکە و دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارە ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە هەر بە وتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە. رائیدی مافپەروەر، عه‌لی جەمال قدووری له راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له‌و باره‌یه‌وه گوتی: پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
Comentarios