top of page

پارتی بۆ یەکێتی: سەرکەوتن عەیبێک و دابەزین دوو عەیب

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 18, 2017
  • 1 min read

کەناڵی کوردستان 24ی سەربە مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بۆئەوەدەکات"دەبێت جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە سزای ئەو کەسانە بدەن کە پێش کۆبونەوەکەی سەرکردایەتی و بڕیاردان لەسەر ڕیفراندۆم لە ناو یەکێتیدا دژی وەساتنەوە". باسی لەوەشکردوە"ئێستا دەبێت ئەو کادیرانەی یەکێتی چۆن وەڵامی هاوڵاتیان و لایەنگرانیان بدەنەوە کە سەرکردایەتییەکەیان پشتگیری ڕیفراندۆم دەکات و ئەمانیش دەبێت لە هەڵوێستی پێشوویان پەشیمان ببنەوە، ئەوەیش لە هەردوو بارەکەدا نەنگییە بۆیان وەک لە کۆندا وتراوە"سەرکەوتن عەیبێک و دابەزین دوو عەیب". جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پاڵپشتی بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕی وەک ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیاری بۆ کردووە.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page